حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی

پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەی ئاژەڵداری

بەخێوکردنی ١٦ هەزار سەر مەڕ

سایت پلان و شیکاری کەڵکی ئابوری پڕۆژەکە بە وردەکارییەوە

پێشکەشکردن و ئامادەکردن لەلایەن:

بەڕێز: جەمـال

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی

دەستپێکردنی پزێنتەیشن

یەکەم و دووەم / پێشەکی و ئامانجی پڕۆژەکە

ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە

  • بەخێوکردنی ١٠ هەزار سەر مەڕی شیردەر.
  • بەخێوکردنی ٦ هەزار سەر بەرخی قەڵەوکردن (بۆ گۆشت).

پوختەی ئابوری

  • سەرمایەی سەرەتا: ٦ ملیار دینار
  • قازانجی ساڵانە: ١ ملیار دینار
  • ڕووبەری زەوی پێویست: ٥٠ دۆنم
  • ڕێژەی قازانج ساڵانە: ١٦.٦٪
  • ڕێژەی داهات/خەرجی: ١.١٦
  • خاڵی هاوسەنگ: ٨٥.٧٪

سێیەم / بەبازاڕکردن

لەبەر ئەوەی لە بازاڕدا خواست زۆرە لەسەر بەرهەمی شیرەمەنی و گۆشت، لەلایەکەوە بەرهەمەکان بە ئاسانی ساغ دەبنەوە، وە لەلایەکی ترەوە پێویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.
کەواتە خواست لەسەر بەرهەمەکانی ئەم پڕۆژەیە و پڕۆژەی هاوشێوە لە بازاڕدا زۆر دەبێت.

چوارەم / سایت و پلانی پڕۆژەکە

هۆڵەکانی بەخێوکردن

پڕۆژەکە پێکدێت لە ٢٧ هۆڵی بەخێوکردن بە پێوانەی 96*14 مەتر دووجا (١٧ هۆڵ بۆ شیر وە ١٠ هۆڵ بۆ گۆشت).

  • لە هەر هۆڵێکدا ٢ ڕاڕەوی 5 مەتری هەیە بۆ ئاژەڵ، و ڕاڕەوێکی 4 مەتری بۆ خزمەتگوزاری.
  • بۆ هەر سەر مەڕێک 1.5 مەتر تەرخانکراوە، هەر هۆڵێک 600 سەر دەگرێت.
  • سەقفی جەمەلۆن (بەرزی 4.8م تا 3.6م)، دیواری لاینەکان 2 مەترە، بەشەکەی تر کراوەیە. ٦ ئاوخۆری و ئالیک خۆری هەیە.
  • هاوبەندی: لە تەنیشت هەر هۆڵێک (7.5*96 مەتر) بە پەرژینی 1.5-2 مەتر.

بەشی شیر و زایین

  • ژووری شیردۆشی: (14*96 مەتر)، ئامێری شیردۆشین، تانکی ساردکەرەوە (4-8 C)، مەوادی پاکژکردنەوە، و تاقیگەی پشکنینی تێدایە.
  • ژووری زایین: (19*96 مەتر)، پێویستە یەکەیەکی ڤێرتەنەری تێدابێت.
  • کارگەی شیر: بۆ زیاتر لە ٣ هەزار تەن شیری ساڵانە. توانای ٢٠ تەن/ڕۆژێک. لەسەر ٢ دۆنم و دووری ٦٠ مەتر لە هۆڵەکان. پێکدێت لە بەشی پاراستنی شیری خاو، بەشی دروستکردن، و بەشی پاراستنی بەرهەمەکان.

ئالیک و ئاو و پاشکۆکان

  • کارگەی ئالیک: (22*6 مەتر)، توانای 10-15 تەن/ڕۆژێک. ٦ حەوزی کۆنکرێت (60*8م و بەرزی 3م).
  • گەنجینەی ئالیک: ٤ گەنجینە (60*12 مەتر)، دوانیان بەرزی 6م و دوانیان 8م.
  • ئاودێری: ٢ حەوزی داپۆشراو بە نایلۆن (40*21*2.5م)، ٣ بیری ئیرتیوازی، ٢ تانکی ئاو (100 مەتر سێجا).
  • شوێنی بڕینەوە و شتن: ١٥٠٠ مەتر دووجا.
  • پاشکۆکان: ئۆفیس (٧٠٠م٢)، کەرەنتینە (٨٥م٢)، ڕێگاو بان (٥٠٠٠م٢)، پەرژین (٤٥٠٠م بە بەرزی 1.8م)، کارەبا (٢٠٠٠م لەگەڵ ٣ محاویلە).

ئامێر و کەلوپەل و ئۆتۆمبێل

٢ تراکتۆر ٢ دەمپەر ٢ پیکاپ دەبڵ کابینە ١ لۆری ٣ ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە ٣ مۆلیدە (٤٠٠٠ کیلۆوات) ١ شۆفڵ ئامێری کەپسکردنی کا و وێنجە

زەوی تەرخانکراو (کۆی گشتی ٥٠ دۆنم)

  • هۆڵەکان و هاوبەندی: 47,324 م٢
  • شیردۆش: 2,744 م٢
  • شوێنی زایین: 1,824 م٢
  • کارگەی ئالیک: 1,320 م٢
  • پاشکۆکان: 14,825 م٢
  • ڕووبەری سەوزایی: 12.5 دۆنم
  • ڕووبەری ئاوکراوە: 26.22 دۆنم

پێنجەم / هێزی کاری پڕۆژەکە

# ناو نیشانی کار ژمارە موچەی مانگانە ($) کۆی موچەی مانگانە ($) کۆی موچەی ساڵانە ($)
١سەرپەرشتیار پڕۆژە١٢٠٠٠٢,٠٠٠٤٠,٠٠٠
٢ئەندازیاری کشتوکاڵ٢٧٥٠١,٥٠٠١٨,٠٠٠
٣پزیشکی ڤێرتەنەری٢٦٠٠١,٢٠٠١٤,٤٠٠
٤ژمێریاری وردبینی٢٦٠٠١,٢٠٠١٤,٤٠٠
٥میکانیکی + کارەبا٢٥٠٠١,٠٠٠١٢,٠٠٠
٦شۆفێر٩٥٠٠٤,٥٠٠٥٤,٠٠٠
٧کرێکار١٠٥٠٠٥,٠٠٠٦٠,٠٠٠
٨پاسەوان٤٥٠٠٢,٠٠٠٢٤,٠٠٠
کۆی گشتی ٣١ - ١٨,٤٠٠ ٢٢٠,٨٠٠

شەشەم / گرنگی ئابوری پڕۆژەکە

١- سەرمایەی سەرەتا (خەرجی نەگۆڕ)

دروستکردنی هۆڵەکان٣ ملیار
کڕینی ئامێر و کەلوپەل٠.٤ ملیار
دروستکردنی پاشکۆکان١.٥ ملیار
دروستکردنی کارگەی شیر٠.٥ ملیار
دروستکردنی کارگەی ئالیک٠.٤ ملیار
خەرجی چاوەڕوان کراو٠.٢ ملیار
کۆی گشتی٦ ملیار دینار

٢- خەرجی گۆڕاو و داهاتی ساڵانە

خەرجییە گۆڕاوەکان (٦ ملیار)
کڕینی ئالیک٢ ملیار
کڕینی ٦ هەزار مەڕ٣ ملیار
داخوران / کارگێڕی / چاوەڕواننەکراو١ ملیار (کۆی گشتی)
داهاتی ساڵانە (٧ ملیار)
فرۆشتنی شیر و بەرهەمەکانی٢.٥ ملیار
فرۆشتنی بەرخی گۆشت (٦٠٠ تەن زیندە قەپان)٤.٥ ملیار

ئەنجام و شیکاری دارایی

قازانجی ساڵانە ١ ملیار دینار (٧ ملیار داهات - ٦ ملیار خەرجی)
ڕێژەی قازانج (ROI) ١٦.٦٪ سەرکەوتووە (زیاترە لە ١٢٪)
گەڕانەوەی سەرمایە ٦ ساڵ (٦ ملیار / ١ ملیار)
ڕێژەی داهات/خەرجی ١.١٦ خاڵی هاوسەنگ: ٨٥.٧٪